سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی مەسعود بارازانی دەکات

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی کوردستان کرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای هوداپار بە سەرۆکایەتیی زەکەریا یاپچیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هوداپار کرد.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و هەنگاوەکانی گەیشتن بە چارەسەری ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەختیش لە بایەخی پاڵپشتی و هەماهەنگیی لایەنەکان کرایەوە ئەویش لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە تورکیا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە.
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێد بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان دەستی بە هەڵمەتی دابەشکردنی پاکێجی خواردن کرد.
پرۆفسیۆر دکتۆر ئەحمەد تەکین لە زانکۆی ئارتوقلوی مێردین لەبارەی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە و پلانی ترامپ لەبارەی غەززە چەند هەڵسەنگاندنێکی گرنگ ئەنجام دایەوە.